AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٥ ٠٧:٤٠

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان:

یەکەمین پەیوەند دانی گورچیلە لە پارێزگای کوردستان بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا

یەکەمین پەیوەند دانی گورچیلە لە پارێزگای کوردستان بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لە یەکەمین نەشتەرگەریی پەیوەندی گورچیلە لە پارێزگای کوردستان هاوکاتی کرانەوەی بەشی پێوەندی گورچیلە لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرەیدوون عەبدولمەلەکی ڕایگەیاند: نەشتەرگەری پەیوەندی گورچیلە لە سەر دوو نەخۆش بە سەرپەرەشتیی دوکتۆر سیم‌فرۆش مامۆستای زانکۆی شەهید بەهەشتی و لە مامۆستایانی ناسراوەی پێوەندی گورچیلەی ئێران و تیمی پەیوەندی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان، لە لایەن دوکتۆر حامد مەعرووفی سەرووپسپۆڕی پەیوەندی گورچیلە ئەنجام درا.

عەبدولمەلەکی بە ئاماژە بە بوونی ٦٤٤ نەخۆشی دیالیزی لە پارێزگای کوردستان، وتی: بە خۆشحاڵییەوە بەشی پەیوەندی نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە بە هەوڵی هاوکاران لە جێگرایەتی دەرمان و یارمەتیی وەزارەتی تەندروستی پڕ جیهاز کراوە و هاوکاتی بوونی ١٤٠ تەختی چالاکی بۆ نەخۆشانی دیالیزی، شایەدی یەکەمین پەیوەندی گورچیلە لەو نەخۆشخانەیە بووین.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: بێ گومان ئەم نەشتەرگەرییە سەرەتایەکە بۆ پەیوەندەکانی دواتر و کەمکردنەوەی ژان و ئازاری نەخۆشانی دیالیزی لە پارێزگای کوردستان و گەڕانەوەی تێچووی زۆری نەخۆشانی ڕاگواستراوە بۆ پارێزگاکانی تر.

News ID 51685

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha