بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە دووهەم ڕۆژی سەفەرکەی بۆ عێراق ، چەند کاتژمێر پێش ئێستا گەییشتە هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان و بە شێوەی فەرمی لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوەی پێشوازی لێ‌کرا.
دوای گەییشتنی مەسعوود پزشکیان بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆ بووەوە و دوو لایەنەکە لەسەر پرسی دوولایەنە و پرسی ئەمنی، هاتوچۆی بازرگانان، گەشتیاری تەندروستی وپێوەندی ئابووری جەختیان کرد.
مه‌سعوود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران له هه‌ولێره‌وه رایگه‌یاند، ده‌بێت كه‌ڵك له په‌یوه‌ندی دۆستانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی به‌رن.
مه‌سعود پزیشكیان له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ میدیاکان رایگه‌یاند: "سوپاسی میوانداری نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌م، روانگه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه پێكه‌وه روانگه‌یه‌كی هاوبه‌شمان هه‌یه، ئه‌وه راستییه‌كه كه ئێران و ئه‌م ناوچه‌یه په‌یوه‌ست به زۆر له بابه‌ته‌كان كه كێشه دروست ده‌بوو پێكه‌وه بوون و هاوڕێی یه‌ك بوون، له‌كاتێكدا كه ئاشتی دروستبووه پێویسته كه‌ڵك وه‌ربگرین له‌و په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌ی كه هه‌یه له‌ڕووی كه‌لتوری، ئابوری، ئه‌منیییه‌وه، ده‌توانین یارمه‌تی یه‌كتر بده‌ین و پێكه‌وه كاربكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا باسی ئه‌وه‌كرا كه په‌یامی مرۆڤایه‌تی و په‌یامبه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت مرۆڤه‌كان جیاوازی له نێوانیان نه‌كرێت، عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م بونی نییه، جیاوازی له‌نێوان نێوان كورد، تورك، عه‌ره‌ب و فارس نییه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باشترن ئه‌و كه‌سانه‌ن كه توانایان باشتره، "باشی له ته‌قواو چاكه‌یه".
مه‌سعود پزیشكیان وتیشی: "پشت به‌خوا ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و كوردستان و عێراق هه‌مانه هاتوین به‌هێزتری بكه‌ین و ئه‌و ناكۆكییه‌ی كه هه‌یه به ئومێدی خودا له‌نێوی ده‌به‌ین".
دواتر نێچیرڤان بارزانی له لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی ئێران، وتی، "ئێمه له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌ندیه‌كی مێژوییه‌مان هه‌یه سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری ئێران یه‌كه‌مین سه‌ردانه بۆ هه‌ولێر و بۆ ئێمه رۆژێكی مێژوییه، له‌باره‌ی چه‌ند پرسێك به تایبه‌تی پرسه ئه‌منییه‌كان قسه‌مان كرد وجه‌ختمان كرده‌وه له‌وه كه خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران به‌كارناهێنرێت"
پرسێک کە لە ئەم بوارەدا زۆر گرینگ و بەرچاوە ئەوەیە کە ئەمە یەکەم جارە لە ئاستی سەرۆک کۆماری ئێران‌دا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
شیاوی باسە کە لە کاتی سوێندخواردنەکەی مەسعوود پزشکیان ، نێچیرڤان بارزانی هاتە تاران و بە شێوەی فەرمی مەسعوود پزشکیانی بۆ هاتن بۆ هەولێر بانگهێشت کرد.
Your Comment