AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٧ ٠٥:٤٦

ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر لە پاریس؛

درەوشانەوەی وەرزشی ئێران لە پارائۆلەمپیکی فەڕەنسا؛ سێ میدالیای زێڕ لە شەوێکدا

درەوشانەوەی وەرزشی ئێران لە پارائۆلەمپیکی فەڕەنسا؛ سێ میدالیای زێڕ لە شەوێکدا

لە ڕۆژی نۆهەمی خولی ١٧هەمینی  یارییەکانی پارائۆلۆمپیک، تیپی وەرزشی ئێران سێ میدالیای زێڕی بەنرخی بەدەستهێنا و بۆ پلەی پازدەهەمی ڕیزبەندی بەرزبووەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر لە پاریس، یاری کۆتایی کێبڕکێی تۆپی والیباڵی دانیشتووی ١٧هەمین خولی یارییەکانی پارائۆلۆمپیک ئێوارەی هەینی لە نێوان هەڵبژاردەکانی تۆپی بالەی نەتەوەیی ئێران و بۆسنی بەڕێوەچوو.

لەم یاریەدا هەڵبژاردەی والیباڵی دانیشتووی ئێران سەرکەوت و میدالیای زێڕی بردەوە.

درەوشانەوەی وەرزشی ئێران لە پارائۆلەمپیکی فەڕەنسا؛ سێ میدالیای زێڕ لە شەوێکدا

هەروەها لە درێژەی کێبڕکێی هاویشتنی کێش دا یاسین خوسرەوی لە کێش فڕێدان لەگەڵ ڕکابەرەکانی توانی سەرکەوێت و میدالیای زێڕی بردەوە.

درەوشانەوەی وەرزشی ئێران لە پارائۆلەمپیکی فەڕەنسا؛ سێ میدالیای زێڕ لە شەوێکدا

ڕوحوڵڵا ڕۆستەمی لە کێبڕکێی بەرزکردنەوەی کێشدا بە هەڵگرتنی کێشی ٢٤٢ کیلۆ میدالیای زێڕی بەدەستهێنا. ڕۆستەمی بە شارەزایی لەم کێشەدا ڕیکۆردەکانی جیهانی و پارائۆلۆمپیکی شکاند. دوای 8 ساڵ جارێکی تر ڕیکۆردی جیهانی شکاندەوە بە زەرزکردنەوەی کێشی 242 کیلۆگرام، ئەمجارەیان بە یەک کیلۆ زیادە لە ڕیکۆردەکەی پێشوودا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد.

News ID 51563

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha