AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٣ ١٨:١٥

دوازدەهەمین میدالی پارائۆلەمپیکی ئێران زێو بوو

دوازدەهەمین میدالی پارائۆلەمپیکی ئێران زێو بوو

خاتوونی ڕاکەری ئێرانی لە بواری ٤٠٠ مەتری T12ی یاریگەلی پارائۆلەمپیکی پاریس وێڕای بەزاندنی ڕێکوردێکی نوێ لەو لقە لە ئاسیادا، دوادەهەمین میدالی بۆ کاروانی وەرزشی ئێران بەدیاری هێناوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەوڕۆ سێ‌شەممە "هاجەر سەفەرزادە" لە درێژەی ڕکابەرییەکانی پاراڕاکردنی هەڤدەهەمین خولی یاریگەلی پارائۆلەمۆپیکی پاریس، بە تۆمارکردنی ٥٥.٣٩ وێڕای بەزاندنی ڕیکۆردی ئاسیا، پلەی دووهەمی بە بردنەوەی میدالی زێو مسۆگەر کرد.

ناوبراو کە لەو یارییانەدا بە "ئامارا دۆراند"ی کۆبایی دۆراند، پێشتر لە ڕکابەرییە جیهانییەکانی ڕاکردن لە کۆبەی ژاپۆن، میدالی زێڕی ئەو بوارەی بە تۆمارکردنی زەمانی ٥٧.٥٦ بەدەست هێنابوو.

News ID 51523

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha