AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٢ ١٤:٢٠

بیل کلینتۆن دەیگێڕێتەوە؛

هەڵوێستی ئەمریکا لەسەر براکوژی نێوان یەکێتی و پارتی لە ساڵی 1996

هەڵوێستی ئەمریکا لەسەر براکوژی نێوان یەکێتی و پارتی لە ساڵی 1996

بیل کلینتۆن سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی شەڕی براکوژی یەکێتی و پارتی لە دەیەکانی 90 ، باسی بانگهێشت کردنی هێزەکانی سەدام حسێن لەلایەن پارتیەوە بۆ بەرەنگار بوونەوەی یەکێتی و قۆستنەوە ئەو هەلە لەلایەن سەددامەوە دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەموو ساڵێک لە ڕۆژی 31 ی ئۆگۆست، شەڕە قسە لە نێوان پارتی و یەکێتی دێتە ئاراوە. ڕێبەرانی یەکێتی لەبەر بانگهێشت کردنی هێزەکانی سەدام لەلایەن پارتییەوە لە ئەو ڕۆژەدا، ئەو حزبە بە خائین ناو لێدەبەن. بەڵام پارتی پاگەندە دەکات کە ئەوان تەنیا ئەو بابەتەی بۆ بەرەنگار بوونەوەی لایەنی بەرانبەر بەکار هێناوە.

کلینتۆن لە لێذوانێکدا بە ئاشكرایی باس لە دەستێوەردانی سوپای عێڕاق لە پێدادانی توندی نێوان هێزەکانی پارتی و یەکێتی دەکات.

بیل کلینتۆن لە لێدوانی خۆیدا لە ڕۆژی 3 ی سێپتەمبەری 1996، واتا سێ ڕۆژ دوای ئەو ڕووداوە دەڵێت فەرمانی داوەتە هێزەکانی سوپای ئەمریکا کە بە مووشەک هێزەکانی سەددام کە شاری هولێریان کۆنترۆڵ کردبوو، بکەنە ئامانج و ئەوە وەڵامی ئەمریکا بە ‌هێڵی سوورێکە کە سەدام بەزاندبووی. بەم حاڵەوە ئەو ئاماژە ناداتە سەر ئەوە کە چوونی سوپای عێڕاق بۆ هەولێر لە 31 ی ئۆگۆست لە سەر داوای پارتی بووە و ئەو حزبە ئەو بابەتە ڕەت ناکانەوە و نکۆڵی ناکات.

ناوبراو هەروەها دەڵێت وادیارە کە گرووپێکی کوردی عێراقی کە پێشتر دژی سەددام حسێن بوو، ئێستا بڕیاری هاوکاری کردنی داوە. بەڵام ئەوە هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر هەولێر و خەڵکی سڤیل پاساو نادات. کلینتۆن دەڵێت کە دەوڵەتەکەی چەندین هەفتە و مانگ هەوڵی داوە کە لە نێوان ئەو دوو گرووپە کوردە ئاگربڕ بکات.

کلینتۆن جەخت دەکات کە سەدام حسێن شەڕی ناوخۆیی کوردەکانی بۆ ئامانجە شاراوەکانی خۆی قۆستووەتەوە.

کد خبر 2774761
News ID 51505

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha