AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٢ ١٠:٥٨

مێهر ڕاپۆرت دەدات؛

تازیەباری ساڵڕۆژی کۆچی دوایی حەزرەتی محەمەد(د.خ) لە سەرانسەری ئێران بەڕێوە چوو

تازیەباری ساڵڕۆژی کۆچی دوایی حەزرەتی محەمەد(د.خ) لە سەرانسەری ئێران بەڕێوە چوو

تازیەباری ساڵڕۆژی کۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلام لە سەرجەم شارەکانی ئێران لەوانە سێمنان، ئەراک، قوم ، سنە، مەشهەد و ... بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە بڕوای موسڵمانانی شیعە مەزەب ڕۆژی 28ی سەفەر ساڵڕۆژی کۆچی دوایی پێغەمبەر و هاوکات ڕۆژی شەهادەتی ئیمام حەسەن کچەزای پێغەمبەرە.

ئەوان لەم ڕۆژەدا شینگێڕی دەکەن و ماتەمینی و تازیەباری دەگرن و وەکوو نەریتێکی فەرهەنگی_ ئایینی، لەخۆدان و سینەکوتان و زنجیر لێدانیان هەیە.

ئەمڕۆ دووشەمە کە ڕێککەوتە لەگەڵ 28ی سەفەر، تازیەباری ساڵڕۆژی شەهادەتی ئیمام حەسەن و کۆچی دوایی حەزرەتی محەمەد(د.خ) لە شارە جیاجیاکانی ئێران بە پێکهێنانی دەستەی تازیەباری لە شەقامەکان و شوێنە پیرۆزەکان بەڕێوە چوو.

لە شاری سێمنان و شاهروود خەڵکی بە پێکهێنانی دەستەی تازیەباری بە بۆنەی هاتنی 28 ی مانگی سەفەر و ساڵڕۆژی شەهادەتی ئیمام حەسەن و کۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلام ، لە دوێنێ شەدو و ئەمڕۆدا شیوەن و تازیەباریان کرد.

تازیەباری ساڵڕۆژی کۆچی دوایی حەزرەتی محەمەد(د.خ) لە سەرانسەری ئێران بەڕێوە چوو

هەروەها لە ئەو شارانە خەڵکی هەڵمەتی لێنانی چێشتی نەزریان دا و بە دانانی قازانی خۆراک لە سەر ئاگر ، خەڵکی تازیەباریان تێر کرد و هەروەها پاکێجی خۆراکیان بۆ هەژاران کۆ کردەوە.

لە شاری ئەراک کە بە شاری هەتاو دەناسرێت بە بۆنەی 28 ی سەفەر خەڵک بە کۆبوونەوە لە تەکیە و حسێنیەکان و هەروەها شەقامەکان بە جلی ڕەشەوە بۆ شەهادەتی ئیمام حەسەن و کۆچی دوایی پێغەمبەر تازیەباریان کرد.

تازیەباری ساڵڕۆژی کۆچی دوایی حەزرەتی محەمەد(د.خ) لە سەرانسەری ئێران بەڕێوە چوو

هەروەها لە شاری قوم خەڵکی ئەو شارە بە ڕەشپۆشییەوە لە بارەگای حەزرەتی مەعسوومە و هەروەها شەبستانی ئیمام خومەینی کۆ بوونەوە و دەستەی تازیەباریان ڕێکخست و بڕیارە ئەو مەرسیمە تا درەنگانی شەو درێژەی هەبێت.

تازیەباری ساڵڕۆژی کۆچی دوایی حەزرەتی محەمەد(د.خ) لە سەرانسەری ئێران بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی دوو بەرەڤانی حەرەمی دەستەی فاتمیوونیش ئەمڕۆ دووشەممە لە بارەگای حەزرەتی مەعسوومە بەڕێوە چوو.

لە شاری مەشهەدیش خەڵکی تازیەباری ئەو شارە بە جلی ڕەشەوە بۆ شەهادەتی ئیمام حەسەن و حەزرەتی محەمەد تازیەباری دەکەن و بەرەو بارەگای ئیمام ڕەزا لە ئەو شارە بەڕێکەوتوون.

تازیەباری ساڵڕۆژی کۆچی دوایی حەزرەتی محەمەد(د.خ) لە سەرانسەری ئێران بەڕێوە چوو

شیاوی ئاماژەیە کە لە سەروبەندی هاتنی ساڵڕۆژی شەهادەتی ئیمام ڕەزا تا ئێستا 62 هەزار کەسی تازیەبار خۆیان گەیاندووەتە شاری مەشهەد.

هەروەها لە شارە جیاجیاکانی پارێزگای کوردستان لەوانە سنە و بیجاڕ و قوروە ڕێوڕەسمی تایبەتی تازیەباری کۆچی دوایی حەزرەتی محەمەد و ئیمام حەسەن بە بەشداری خەڵک لە حسێنیەکان بەڕێوە دەچێت.

تازیەباری ساڵڕۆژی کۆچی دوایی حەزرەتی محەمەد(د.خ) لە سەرانسەری ئێران بەڕێوە چوو

News ID 51499

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha