بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی ڕکابەرییەکانی پاراتیرهاوێژیی یاریگەلی پارائۆلەمپیکی پاریس ٢٠٢٤، ئەوڕۆ شەممە کێبەرکێی بڕگەی ۱۰ مەتر P۲ی ژنان بە بەشداریی سارا جەوانمەردی و نەسرین شاهی، دوو نوێنەری ئێران درێژەی بوو کە لە ئەنجامدا سارا جەوانمەردی بە بەدەستهێنانی ٥٧٠ خاڵ و نەسرین شاهی بە ٥٦٤ خاڵ چوونە قۆناغی فیناڵەوە.
لەم قۆناغەدا ئەگەرچی نەسرین شاهی بە هۆی گرفتی چەکەکەی لە فینال وەلانرا، بەڵام سارا جەوانمەردی لە فیناڵدا بە بردنەوە لە ڕکابەریی تورکیایی و تۆمارکردنی ڕێکۆردی ٢٣٦،٨، لە پلەی یەکەمی پاڵەوانێتی پاراتیرهاوێژیی هەڤدەهەمین خولی یاریگەلی پارائۆلەمپیکی پاریس وەستا و سێهەمین میداڵی زێڕی خۆی لە دوای پارائۆلۆمپیکەکانی ٢٠١٦ی ڕیۆی بەرازیل و ٢٠٢٠ی تۆکیۆی ژاپۆن، مسۆگەر کرد.
Your Comment