AP ١٤٠٣ خەرمانان ٩ ٠٩:٣٧

لە پاریس؛

یەکەم میدالیای پارائۆلۆمپیکی ئێران زێوە/ پلەی دووەمی پاڵەوانی پاراتێکواندۆی جیهان بۆ کچێکی ئێرانی

یەکەم میدالیای پارائۆلۆمپیکی ئێران زێوە/  پلەی دووەمی پاڵەوانی پاراتێکواندۆی جیهان بۆ کچێکی ئێرانی

خاتوونی مێرمنداڵی پاراتێکواندۆکاری ئێرانی پاش وەستانی بەرامبەر ڕکابەری مەغولستانی، میدالیای زێوی بردەوە و بەمجۆرە یەکەمین میدالی ئێرانی لە حەڤدەهەمین خولی یاریگەلی پارائۆلەمپیکی پاریسی مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دوا کێبەرکێی ڕۆژی یەکەم لە ڕکابەرییەکانی پاراتێکواندۆ لە حەڤدەهەمین خولی یاریگەلی پارائۆلەمپیکی پاریس، زەهرا ڕەحیمی خاتوونی مێرمنداڵی پاراتێکواندۆکاری ئێرانی لە فیناڵی کێشی ٥٢ کیلۆگرامدا بە ئەنجامی ٥-٢ بە "ئۆلان بایار"ی مەغولستانی دۆڕاند و لە پلەی دووەمی پاڵەوانی پاراتێکواندۆی جیهاندا وەستا.

بەمجۆرە ڕەحیمی یەکەمین میدالیای زێوی مێژووی پاراتێکواندۆی خاتوونانی ئێران و یەکەمین میدالی کاروانی وەرزشی ئێرانی لەم خولە لە یاریگەلی پارائۆلەمپیکیی پاریسدا مسۆگەر کرد.

شایانی باسە، ئەم میدالە لە کاتێکدا لە لایەن "جەکی جان" ئەکتەر و وەرزشکاری ناسراوەی جیهانی، ئاراستەی قارەمانی ئێرانی کرا کە لەم خولە لە یاریگەلی پارائۆلەمپیکیدا ١٢٠ پاراتێکواندۆکار لە ٤٢ وڵاتی جیهان لە کۆشکی "گراند پێلە"ی شاری پارێس لە ڕکابەریدان.

News ID 51453

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha