AP ١٤٠٣ خەرمانان ٨ ١٥:١٦

لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا؛

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا سپاسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا سپاسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئەو کارانەی ئەنجام دراون و میوانداری باشی زیارەتکارانی ئەربەعین .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "محەمەد کازم ئەلسادق"، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ستایش و سوپاسی ئەو کارانەی کرد کە ئەنجام دراون و ئەو خزمەتگوزارییانەی کە هەرێمی کوردستان پێشکەشی سەردانکەرانی ئەربەعینی حوسێنی کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد: خۆشبەختانە زۆربەی سەردانکەرانی ئێرانی کە لە هەرێمی کوردستانەوە گەشتیان کردووە، خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیوە بەرامبەر بەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش دەکرێن و میوانداریکردنی هەرێم و ئەمەش مایەی ڕەزامەندیی و،خۆشحاڵیە.

مەسرور بارزانی، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بە ڕەزامەندی زیارەتکارانی ئەربەعین، ڕایگەیاند: هیوادارین بتوانین خزمەتی زیارەتکاران بکەین.

News ID 51446

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha