AP ١٤٠٣ خەرمانان ٨ ٠٨:٤٤

لە پەیامێکدا؛

ئەندامێکی یەکێتی هەڕەشەی ڕووخاندنی دەسەڵات لە پارتی دەکات

ئەندامێکی یەکێتی هەڕەشەی ڕووخاندنی دەسەڵات لە پارتی دەکات

ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌یامێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت کە هه‌ولێر له‌وانه‌ وه‌رده‌گرینه‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هێزێكی بێگانه‌ هاتنه‌ ناو شاره‌كه‌ و هه‌ر كاتێكیش هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌ر هه‌ولێر و خه‌ڵكه‌كه‌ی دروستبوبێت، هه‌ڵاتوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سووڵ له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند: "هه‌ولێر هی خه‌باتگێر، كاسبكاران و هه‌ژارانه‌، هه‌ولێر شاری فره‌كه‌لتور و یه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژیانه‌."

وتیشی: "هه‌ولێر هی ئه‌و خه‌ڵكانه‌یه‌ كه‌ ماوه‌ی 30 ساڵه‌ له‌ناو ده‌موده‌زگاكانی حكومه‌ت كارده‌كه‌ن و هیچ كاتێك جیاوازیی ئایدۆلۆژی و حزبییان نه‌كرد به‌پێوه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانیان، هه‌ولێر هی ئه‌و گه‌نجه‌ ئازایانه‌یه‌ كه‌ رووبه‌ڕووی سه‌ختیی ژیان بوونه‌ته‌وه‌"

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "هه‌ولێر له‌وانه‌ وه‌رده‌گرینه‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هێزێكی بێگانه‌ هاتنه‌ ناو شاره‌كه‌، ئه‌وان هیچ كاتێك خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی هه‌ولێر نه‌بون و نابن، هه‌ولێر له‌وانه‌ش وه‌رده‌گرینه‌وه‌ كه‌ له‌ پڕۆژه‌كاندا پشكنیان نه‌بێت رێگانادان پڕۆژه‌ ئه‌نجامبدرێت، هه‌ولێر له‌وانه‌ وه‌رده‌گرنه‌وه‌ كه‌ زه‌وی داگیرده‌كه‌ن و كۆشك و ته‌لاری له‌سه‌ر دروستده‌كه‌ن و هه‌ر كاتێك هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌ر هه‌ولێر و خه‌ڵكه‌كه‌ی دروستبووبێت، هه‌ڵاتوون.

News ID 51437

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha