AP ١٤٠٣ خەرمانان ٦ ١٥:٠٨

لە دیداری ڕێبەری ئێران:

پزشکیان: ڕەزامەندی خەڵک پێوەندی بە هەڵسوکەوتی بەرپرسانەوە هەیە نەک گەمارۆی دوژمنان

پزشکیان: ڕەزامەندی خەڵک پێوەندی بە هەڵسوکەوتی بەرپرسانەوە هەیە نەک گەمارۆی دوژمنان

سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری کابینەی دەوڵەت لەگەڵ ڕێبەری ئێران وتی: ڕەزامەندی خەڵک لە بەرپرسان پێوەندی بە هەڵسوکەوتی دادپەروەرانە و ڕێزی ئەوانەوە هەیە نەک گەمارۆ ستەمکارانەکانی دوژمنان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

مەسعوود پزشکێان لە دیداری ئەندامانی کابینەی دەوڵەتی چواردەهەم لەگەڵ ڕێبەری ئیران وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی خزمەت، دەوڵەتی چواردەیەمی کابینەیەکی ڕاوێژکارانە بە ڕاوێژی لایەنە سیاسی و کومیتە لێزانییەکان هێنایە ئەژمار کە بە دروشمی یەکگرتوویی و هاودڵی و بۆ هەوڵ لە چوارچێوەی سیاسەتە گشتییەکانی دەسەڵات، بەڵگەی بەرچاوگە و بەرنامەی حەوتەم پێک هاتووە.

سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە ئەندامانی کابینەی دەوڵەتی چواردەهەم لەسەر لەبەرچاوگرتنی بنەماگەلطێک وەکوو ڕاستی و دادپەروەری پەیامنیان بەستووە، شوێنگیری کردنی مافی هەژاران و سەرەنج بە کەسانێک کە نابینرێنی دوو بەرنامەی تایبەتی دەوڵەت وەسف کرد و وتی: هەوڵی یەکەم لە ڕێگای چاکسازی کاروباری وڵات، یەکگرتوویی، هاودڵی و پتەوبوون بە پێی ڕێنوێنییەکانی ڕێبەرە تا بتوانین لە بەرانبەر هەموو کێشەکان و دوژمنان بوەستین.

پزشکیان زیادی کرد: ڕەزامەندی خەڵک لە بەرپرسان پێوەندی بە هەڵسوکەوتی دادپەروەرانە و بە ڕێز لەگەڵ ئەوانەوە هەیە نەک گەمارۆ ستەمکارانەکانی دوژمنان.

سەرۆک کۆمار لە کۆتاییدا بە ئاماژە بە زەروورەتی خۆبواردن لە کێشەکان جەختی کرد: ئەگەر لە ناوخۆی وڵات و لە نێوان ئۆمەتی ئیسلامی یەک دەست بین، ئەمریکا، ئەورووپا و دیکە وڵاتگەلێک کە پاڵپشتی ئیسرائیل دەدەن، شکست دەهێنن.

News ID 51411

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha