AP ١٤٠٣ خەرمانان ٧ ٠٨:٤٨

کۆنسرسیۆمی ئەورووپا بۆ لێکۆڵینەوە سیاسییەکان شرۆڤەی کرد:

تورکیا پلانی داڕشتووە لە هەرێمی کوردستانەوە تا قوبڕس داگیر بکات

تورکیا پلانی داڕشتووە لە هەرێمی کوردستانەوە تا قوبڕس داگیر بکات

دامەزراوەی کۆنسرسیۆمی ئەورووپا بۆ لێکۆڵینەوە سیاسییەکان ڕایگەیاندووە کە تورکیا هەر تێر نابێت لە هێرش و داگیرکردنی ناوچەکانی دیکە و هۆشداریی دا کە هەرێم نویترین قوربانی گەڵاڵەی داگیرکاری تورکیایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دامەزراوەی کۆنسرسیۆمی ئەورووپا بۆ لێکۆڵێنەوەی زانستە سیاسییەکان، لە وتارێکدا تورکیای بە داگیرکردنی ناوچەگەلێک لە وڵاتانی دیکە بەتایبەتی ناوچە کوردنشینەکانی وڵاتانی دراوسێی تاوانبار کردووە. لە ئەو وتارەدا داگیرکردنەکانی تورکیا ڕەوتێکی ئامانجدار وەسف کراوە کە لە داگیرکردنی باکووری قوبرس لە ساڵی 1974 دەستی پێکرد و ئێستا لەسەر هەرێمی کوردستان زوومی کردووە.

ئەو دامەزراوە هۆشداریی داوە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم بیانووی تورکیا بۆ هێرش بۆ سەر وڵاتانی دراوسێیەتی. ئەو وڵاتە دوای داگیرکردنی هەر ناوچەیەک هەوڵی گۆڕینی نیشانەکانی و جێگیر کردنی شوناسی تورکی داوە و وەک بەناوبانگە دەڵێن هەوڵی بە تورک کردنی ناوچە داگیر کراوەکان دەدات.

ئەو دامەزراوە ئەورووپییە، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەتی ڕۆژاوا بە هاوکاری لەگەڵ تورکیا لە ڕەوتی بە تورک کردنی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا و عێڕاق تاوانبار دەکات.

کۆنسێرسیۆمی ئەورووپا بۆ لێکۆڵینەوەی زانستە سیاسییەکان بە ئاماژە بە ئەوەی کە هەندێک وڵات وەکوو قەتەر، پاکستان و ئیمارات لە کردنەوەی کۆماڵی نیشتەجێ بوون لە ناوچە کوردنشینە داگیکراوەکان وەکوو عەفرین بەشداریان کردووە، نووسی: ئەو بابەتە نیشانی دەدات کە هەندێک ئەندامی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش لە سیاسەتی داگیرکردن و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە کوردنشینەکان لەلایەن تورکیاوە دەستیان هەیە.

لە ئەو وتارەدا بە ئاماژە بە بوونی بەربڵاوی هێزەکانی تورکیا لە خاکی هەرێم هۆشداریی داوە کە تورکیا دەیەوێت ناوچە داگیرکراوەکان لە ئەو ناوچە دوای سەقاگیر کردنی خۆی لەوێ، شەناسی کوردیان لێ بسڕێتەوە و هەوڵی بە تورک کردنیان بدات.

News ID 51406

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha