AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٢٣ ٠٨:٥٥

گەڕانەوەی دوو ژنی ئێزدی ڕفێندراو لەلایەن داعشەوە بۆ عێراق

گەڕانەوەی دوو ژنی ئێزدی ڕفێندراو لەلایەن داعشەوە بۆ عێراق

یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی فەرمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێڕاق لە گەڕانەوەی دوو ژنی ئێزدی ڕفێندراو لەلایەن داعشەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدل ئیست نیوز، یەحیا ڕەسووڵ بە پێی فەرمای فەرماندەی گشطی هێزە چەکدارەکانی عێڕاق، دەزگا ئەمنییەکان و ئیدارە هەواڵگرییەکان درێژە دەدەنە گەڕانیان بەدوای ژنانی ئێزدی ڕفێندراو .

ناوبراو زیادی کرد بە کۆکردنەوەی هەواڵەکان و شوێنگیری ئەو دۆسیە گرینگە، هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی نەتەوەیی عێڕاق دوای وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنی هاوبەش و هاوئاهەنگی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی سنوورەوانی، توانیان ژنێک و کچێکی تەمەن 10 ساڵی ئێزدی ڕفێندراوی دەستی داعش لە سووریاوە بگەڕێننەوە.

ئەو بەرپرسە عێڕاقییە جەختی کرد کە فەرماندەی هێزە چەکدارەکان بۆ خۆی دۆسیەی گەڕاندنەوەی ژنانی ئێزدی شوێنگیری دەکات و لە زۆرربەی کۆبوونەوە ئەمنییەکان لەسەر گەڕاندنەوەی سەرجەم ژنانی ئێزدی و ئەنجامی هەموو هەوڵەکان بە هەموو توانەوە جەخت دەکات.

News ID 51236

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha