AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٢٠ ٠٧:٣٤

سەردار فەدەوی:

فەرمانی ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ سزادانی ئیسرائیل جێبەجێ دەکرێت

فەرمانی ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ سزادانی ئیسرائیل جێبەجێ دەکرێت

جێگری فەرماندەی گشتی سپای پاسداران لە لێدوانێکدا لەسەر یەکلایی بوونی جێبەجێکردنی فەرمانەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ سزادانی ئیسرائیل بەهۆی تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی فەدەوی جێگری فەرماندەی گشتی سپای پاسداران لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین ڕایگەیاند: فەرمانەکانی ڕێبەری ئێران سەبارەت بە سزادانی توندی داگیرکەران و تۆڵەی خوێنی شەهید هەنیە ڕوون و ئاشکرایە.

ناوبراو وتیشی: فەرمانەکانی ڕێبەری بە باشترین شێوە جێبەجێ دەکرێت و ئەوە ئەرکی ئێستای ئێرانە.
سەردار فەدەوی سەبارەت به هەڵبژاردنی یەحیا سینوار وەکوو جێگرەوەی شەهید هەنیە وتی : هەڵبژاردنی سینوار بە ئەو واتایەیە کە ئەو هێڵە بەرخۆدانەی کە حەماس دەستی پێکردووە تا کۆتایی درێژەی دەبێت.
News ID 51204

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha