AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٨ ٠٩:٤٥

یەحیا سینوار بۆ میدیاکان:

هەرگیز ئیسرائیل بە فەرمی ناناسین/پێوەندیمان لەگەڵ ئیران بەردەوامە

هەرگیز ئیسرائیل بە فەرمی ناناسین/پێوەندیمان لەگەڵ ئیران بەردەوامە

یەحیا سینوار ڕێبەری نوێی حەماس لە کاردانەوە بە درێژەی گوشارەکانی واشنتۆن و تێلاڤیڤ لەسەر بەرخۆدان وتی: هیچکەسێک توانایی چەک داماڵینی ئێمەی نییە و پێوەندی خۆمان هەرگیز لەگەڵ ئێران نابچڕین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری نوێی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین، حەماس لە لێدوانێکدا جارێکی دیکە هەڵوێستی یەکلایی حەماس بۆ چەک داماڵینی بەرخۆدان و داگیرکاری دووپات کردەوە.

کەناڵی ئەلمەیادین ڕاپۆرتی دا کە یەحیا سینوار جێگرەوەی ئیسماعیل هەنیە لە نێو کۆمەڵێک لە گەنجانی فەلەستینی لە غەززە ڕایگەیاند کە هیچکەسێک ناتوانێت حەماس ناچار بکات بۆ بە فەرمی ناساندنی ئیسرائیل.

ناوبراو لە کاردانەوە بە گوشارەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ چەک داماڵینی بەرخۆدان و پاگەندەی ئەوان بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی یەکگرتوویی نەتەوەیی لەگەڵ گرووپەکانی دیکەی فەلەستینی لە دوای شەڕێ غەززە جەختی کرد کە هیچکەسێک ناتوانێت ئێمە ناچار بکات بە دانانی چەکەکانمان.

سینوار زیادی کرد: ئێمە پێوەندی خۆمان لەگەڵ و لایەنەکانی دیکە هەرگیز نابچڕین و بۆ بەدی هێنانی ئازادی فەلەستین و بە پێی یاساکانی مافی مرۆڤ لە دژی داگیرکەران شەڕ دەکەین و بۆ پاڵپشتی لە گەلەکەمان هیزی سەربازی بەکار دەهێنین.

سینوار سەبارەت بە دانوستان بۆ ئازادی دیلە ئیسرائیلییەکانیش هۆشداریی دا کە بە بێ ئازادی دیلەکانی ئێمە، دیلەکانی ئەوان هەرگیز تامی ئازادی ناچێژن.

News ID 51193

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha