بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پەیامێکدا بۆ مەسعوود پزشکیان، وێڕای پیرۆزبایی هەڵبژاردنی وەکوو سەرۆک کۆماری ئێران، ئامادەیی خۆیی بۆ هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی نوێی ئێران ڕاگەیاند.
گۆترێش، لە پەیەمەکەیدا وێڕای ئاماژە بە ڕۆڵی گرینگی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەکە، داوای لە ناوبراو کرد بۆ یارمەتی بۆ چارەسەری قەیرانەکانی ناوچەکە و ڕێگری لە پێكدادانی نوێ کە دەتوانێت هەڕەشەیەک بۆ سەر ناوچەکە و دەرەوەش بێت.
Your Comment