AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٢ ١٣:٤٤

لە دیداری چالاکانی ناوەندەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان؛

پزشکیان: گرینگ ئەوەیە کە ئێمە کابینەیەکی گشت گیر هەڵببژێرین

پزشکیان: گرینگ ئەوەیە کە ئێمە کابینەیەکی گشت گیر هەڵببژێرین

مەسعوود پزشکیان وتی: گرینگ ئەوەیە کە ئێمە کابینەیەکی گشت گیر و یەکگرتوو هەڵببژێرین کە کەسانێک لە هەموو لایەنەکانی تێدا بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە دیدار لەگەڵ چالاکانی شاندە خەڵکییەکان نلە کاردانەوە بە داواکری ژمارەیەکی زۆر لە ئەو کەسانە بۆ دیدار لەگەڵی وتی: کاتێک ئەو هەموو حەز و ویستەی ئێوە دەبینم، بارێکی قورس لەسەر شانی خۆم هەست پێدەکەم کە زۆر سەختە.

پزشکیان وتی: هەڵبژاردنی بەرپرس بۆ ئێمە بووەتە کێشە چونکوو دروشممان هەڵبژاردنی باشترینەکان بوو.

ناوبراو زیادی کرد: گرینگ ئەوەیە کە ئێمە کابینەیەکی یەکگرتوو و گشت گیر هەڵببژێرین و بەرەو لای سیاسەتی گشتی پێناسە کراو و داڕێژراو لەلایەن ئایەتوڵڵا خامنەییەوە بچینە پێشەوە.

سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو وتی: وڵاتی ئێمە لە دۆخێکی باشدا نییە و گەمارۆی زۆرمان لەسەرە و کێشەمان هەیە. ئەگەر بڕیارە خزمەت بکەین ئەبێ یەکگرتوو بین و هەست بە سەربڵندی بکەین.

News ID 50991

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha