بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ئیکس نووسی: لە درێژایی نزیک بە 10 مانگ هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، تا ئێستا نزیک بە 8600 قوتابی و زیاتر لە 500 کادیری پەروەردە شەهید بوون.
ناوبراو درێژەی دا: بە داخستنی قوتابخانەکان و جێگیر کردنی ئاوارەکان لە باڵاخانە پەروەردەییەکان و قوتابخانەکان، ئەو شوێنانە بەردەوام بە بیانووی بێ بنەما، دەکرێنە ئامانجی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل.
وتەبژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: لە نوێترین جەمایەتدا، قوتابخانەی ئەلفەلاح لە ناوچەی زەیتوونی شاری غەززە بوردمان کراوە کە دەیان شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە.
کەنعانی وتی: بەرپرسانی جەنایەتکاری ئیسرائیل و پاڵپشتانی ڕۆژاوایی ئەوە بزانن هیچ یەکە لە ئەو هەوڵانە ناتوانن شکستە ستراتیژیکەکانیان لە بەرانبەر بەرخۆدانی فەلەستین قەرەبوو بکەنەوە.
ناوبراو زیادی کرد: ڕژێمێک کە بۆ مانەوەی خۆی پشت دەبەستێتە جەنایەت، لەناوچوون ماڵی کۆتایی و نزیکترین چارەنووسیەتی.
Your Comment