بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان ڕایگەیاند: ئەم بەیانییە تیمەکانیان بەدەم روداوێکەوە ڕۆشتون، کە تێیدا ئۆتۆمبیلێکی بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەڕەکی شەهیدانی کەلار ئاگری گرتبوو.
لەسەر ڕووداوەکە، میدیاى پارتى بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلەکەى بەرپرسی لقى ٢٢ى گەرمیان تەقێنراوەتەوە و پاسەوانێکى بەسووکى برینداربووە.
ئه‌كره‌م ساڵح، به‌رسی لقی 22ی پارتی له گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له رێگه‌ی بۆمبی لێكێنراوه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه و ئامانجه‌كه‌ش كوشتنی ئه‌و بووه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌كرێت، ده‌شڵێت: "جۆری كرده‌وه‌كه رونه كه لایه‌نێك له پشت ئه‌و روداوه‌یه"
Your Comment