AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٥ ١٢:٥٣

ڕاپۆرتی مێهر؛

قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە وڵاتانی بیانی

قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە وڵاتانی بیانی

هەڵبژاردنی قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە قاهیرەی پێتەختی میسر دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قۆناغی دووهەمی چواردەهەمین خولی سەرۆک کۆماری ئێران لە قاهیرە بە کردنەوەی دوو بنکەی دەنگدان لە نوێنەرایەتی و شوێنی مانەوە لە کاتژمێر 8 ی بەیانییەوە بە کاتی خۆجەیی دەستی پێکرد.

قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە وڵاتانی بیانی

هاوکات لەگەڵ ئەوەش لە سەرکونسوڵگەری شاری مەرویش دەنگدان بەڕێوە دەچێت. سندوقێکی گەڕۆکیش بۆ دەنگی شۆفێرەکان لە لوتف ئاباد و عشق ئاباد ڕێکخراوە.

قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە وڵاتانی بیانی

ئێرانییەکانی دانیشتووی کۆماری ئازەربایجان لە کاتژمیرە سەرەتاییەکانی ڕەوتی دەنگدان بۆ قۆناغی دووهەمی خولی چواردەهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کونسوڵخانەی ئێران لە باکوی پێتەختی ئازەربایجان ئامادە بوون.

قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە وڵاتانی بیانی

دووهەمین قۆناغی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری چواردەهەمین خولی سەرۆک کۆماری ئێران لە کاتژمێر 8 ی بەیانییەوە بە کاتی خۆجەیی لە بلارووس دەستی پێکرد.

قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە وڵاتانی بیانی

لە وڵاتانی ئینگلیز، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، عێراق، تورکیا و هەرێمی کوردستان و هەموو ئەو وڵاتانەی دیکەش کە ئێران باڵوێزخانە و نوێنەرایەتی هەیە، دەنگی هاووڵاتیانی دانیشتووی ئەو وڵاتانە وەردەگیردرێت.

لەم گرتە ڤیدیۆییەدا دەنگدانی ئێرانییەکان لە کوەیت دەبینین.

News ID 50802

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha