بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ڕاگەیاندنی وتەبێژی ئەرکانی هەڵبژاردنەکانی ئێران، 58 هەزار و 640 بنکە لە 482 شار ژمێردراوە کە ژمارەی 24 ملیۆن و 535 هەزار و 185 دەنگ وەرگیردراوە.
لە ئەو ژمارەیە مەسعوود پزیشکیان 10 ملیۆن و 415 هەزار و 991 دەنگ، سەعید جەلیلی 9 ملیۆن و 473 هەزار و 298 دەنگ، محەمەد باقر قاڵیباف 3 ملیۆن و 383 هەزار و 3400 دەنگ و مستەفا پوورمحەمەدی 206 هەزار و 397 دەنگی بەدەست هێناوە.
بەم پێیە هیچ یەکە لە بەربژێرەکان دەنگی پێویست واتا 51 لەسەدی دەنگەکانی بەدەست نەهێناوە و دوو کەسی یەکەم واتا مەسعوود پزشکیان و سەعید جەلیلی هەینی داهاتوو دەچنە قۆناغی دووهەم و دووبارە ڕکابەری دەکەن.
Your Comment