AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٦ ١٣:٠٩

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەم ڕێکەوتەدا بەڕێوەدەچێت

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەم ڕێکەوتەدا بەڕێوەدەچێت

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ركرد و بڕیاریدا رۆژی 20ی 10ی 2024 هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
دڵشاد شه‌هاب، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ركرد .

بڕیاریدا رۆژی 20ی 10ی 2024 هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانه‌ فه‌رمانه‌كه‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونییه‌وه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد کە ئه‌و رۆژه‌ی كه‌ دیاریكراوه‌ ئه‌نجامی گفتوگۆیه‌كی زۆره‌ له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه‌كاندا و خۆشیان وه‌كوو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵسه‌نگاندنیان هه‌بووه بۆ دۆخه‌كه‌، له‌ 20ی 10 تا 20ی 12ی 2024 كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن هه‌مو ئه‌و واده‌یه‌ی له‌ به‌رده‌ستدایه‌ بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كان و وه‌رگرتنی تانه‌كان و یه‌كلایی كردنه‌وه‌یان.

دڵشاد شه‌هاب باسی له‌وه‌شكردووە کە ئه‌و واده‌یه‌ی كه‌ دیاریكراوه‌ به‌هیچ لایه‌نێك نه‌وتراوه‌ و پێیان نه‌وتراوه‌ كه‌ ئه‌وان بۆچوونیان چییه‌ له‌سه‌ر رۆژی 20ی 10 بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن و "سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بێلایه‌نه‌ له‌ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین هه‌مووان پشتگیری ئه‌و واده‌یه‌ بكه‌ن و واده‌كه‌ش كاتێك نییه‌ ببێته‌ كێشه‌.

News ID 50706

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha