بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاگرکەوتنەوە لە نێوان شارەکانی خانا ئاخپاری پارێزگای ئامەد و شاری شمرخی پارێزگای ماردین بووە هۆی گیان لەدەستدانی 14 کەس و بریندار بوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان.
ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی ئاگرگرتنی کارەبای گوندی توبینیە لە ماوەیەکی کورتدا گەییشتە گوندەکانی تەزنە، هاتدیرین، ڕەشان، دێرە، کەڵەکە، هەربەرە و بەخجانی و تا بەنداوی گوکسوش درێژەی هەبوو.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، بە گیان لەدەست دانی یەکێکی دیکە لە بریندارەکان لە ئامەد ژمارەی کوژراوەکانی ئەو ڕووداوە گەییشتە 14 کەس.
![ژمارەی کوژراوانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئامەد بەرز بووەوە ژمارەی کوژراوانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئامەد بەرز بووەوە](https://media.mehrnews.com/d/2024/06/23/3/5040923.jpg?ts=1719123896836)
ئاگرکەوتنەوە لە گوندەکانی ئامەد بووە هۆی گیان لەدەست دانی 14 کەس.
News ID 50662
Your Comment