AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٣ ١٠:٠٢

مێهر ڕاپۆرت دەدات؛

میوانیی غەدیر حەماسەی جیهانی ئیسلام لە بەرانبەر ڕکابەرەکانی

میوانیی غەدیر حەماسەی جیهانی ئیسلام لە بەرانبەر ڕکابەرەکانی

عەبدوڵڵاهی وتی: ڕاستی ئەوەیە کە بەڕێوەبردنی ئەو کارناڤالە شادی و ئایینییە، زۆر زیاتر لە ئاستی توانی دامەودەزگا دەوڵەتی و نادەوڵەتییەکانە و بە بێ بەشداری خەڵک جێبەجێ ناکرێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپ و بەستێنە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو لە دەیەکانی دواییدا گۆڕانیان بە سەردا هاتبوو و دەبوایە هەوڵی نوێ بدرێت بۆ یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و پێوەندییەکان. کەسێک وەکوو ئێریک هابزباوم لەسەر نەیتی ڕووناکبیری جەختی دەکرد دەڵێت داهێنانی نەریت پێوەندی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ هاوڕێی کردنی خەڵک.

ئەو خاڵە گرینگە کە هەم لە قسەکانی هابزباوم هەیە هەم لە پێداویستییە کۆمەڵایەتییەکان دەبینرێت، ئەوەیە کە کۆمەڵگا داهێنانی بۆ شادی بەکۆمەڵ و تەندروست هەیە کە بنەماڵەکان لە دوری یەک کۆ بکاتەوە. یەکێک لە ئەو کارانە کە نمانەی قسەکان هابزباومە "میوانی کیلۆمەتری غەدیرە".

حوجەتولئیسلام عەباس عەبدوڵڵاهی لێکۆڵەری دینی سەبارەت بە جێژنی کیلۆمەتری غەدیر دەڵێت: ئەو جێژن و میوانییە حەماسەیەکی شارستانیەتی جیهانی ئیسلام هەمبەر شارستانیەتە ڕکابەرەکانە و دوو ساڵە کە لە کەشی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی گەورەترین جێژنی خودا، هەڵمەتێکی گەورەی کۆمەڵایەتی دەبینین و ئەمساڵیش بەگوڕتر لە هەموو شارەکان و تایبەتی لە تاران بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو درێژەی دا: ئەبێ لێکۆڵەرەکانی زانستە کۆمەڵایەتی، سیاسی و فەرهەنگییەکان ئەو دیاردە ناوازە لێک بدەنەوە کە لە هیچ جێگای جیهان نموونەی نییە.

ئەو لێکۆڵەرە دەڵی: هێزی کۆمەڵایەتی دین و ئایین یەکەم هۆکار بۆ گرینگایەتی ئەو ڕووداوەیە. لە دۆخێکدا کە هەموو لێزانانی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات باس لە مەرگی خودا و خەیاڵی بوونی دین بۆ خەڵک دەکەن، ئێستا لە ئیراندا بیر و بڕوا ئایینیەکان هێزی گەورەی کۆمەڵایەتی خۆی بە جیهانیان نیشان دەدات.

بەستێن بۆ بەشداری خەڵک

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە نواندنی شێوەی نوێی دەسەڵاتداری یەکێکی دیکە لە چالاکییەکانی ئەو بوارەیە، زیادی کرد: شۆڕشی ئیسلامی بە پێی قسەی ڕێبەر لە ئەو دوو جەمسەرەییە جیهانییەدا، "سەردەمی نوێی جیهان" بە پێشکەش کردنی سیستەمی نوێی سیاسی بە ناوی خەڵک سالاری دینی کە تێیدا نمانەیەکی نوێ لە خەڵک سالاری و هاوکاری دەسەڵات و خەڵک پێشکەش کراوە.

ئێستاش میوانی گەورەی غەدیر نمانەیەکی باش بۆ بەدی هێنانی ئەو ئایدیا حوکمڕانیەیە کە بە بەشداری خەڵک دێتە دی و لە جیاتی زاڵ بوون بە سەر خەڵک، لەگەڵ خەڵک بیر دەکاتەوە و ڕاستی ئەوەیە بەڕێوەبردنی ئەو کارناڤالە شادی و ئایینییە، زۆر زیاتر لە ئاستی توانی دامەودەزگا دەوڵەتی و نادەوڵەتییەکانە و بە بێ بەشداری خەڵک جێبەجێ ناکرێت.

News ID 50660

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha