AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٣١ ١٤:٤١

باقری:

هەوڵی کەنەدا لە دژی سپا پێشێل کرانی یاساوڕێساکانی مافی نێودەوڵەتییە

هەوڵی کەنەدا لە دژی سپا پێشێل کرانی یاساوڕێساکانی مافی نێودەوڵەتییە

سەرپەرستی وەزارەتی دەرەوە نووسی: هەوڵی نایاسایی کەنەدا لە تیرۆریستی وەسف کردنی بەشی جودانەکراوی هێزی فەرمی سەربازی ئێران، پێشێل کرانی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتیەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری سەرپەرستی وەزارەتی دەرەوە بە بڵاو کردنەوەی دەقێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسی: هەوڵی نایاسایی کەنەدا بۆ تیرۆریستی وەسف کردنی بەشی دانەبڕاوی هێزی فەرمی سەربازی ئێران کە ڕۆڵی بەرچاوی لە بەرگری لە ئاسایشی نەتەوەیی و یەکپارچەیی ئێران و پارێزەوانی لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی داعش هەبووە و هەیە، پێشێل کرانی مافی نێودەوڵەتی و خەڵاتێک بۆ ڕژێمی کۆمەڵکوژ، تیرۆریست و دوژمنانی دیکەی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکەیە.

ناوبراو زیادی کرد: بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی ئەو بڕیارە هاندەرانە و نابەرپرسیارانە لە ئەستۆی کەنەدا دەبێت.

News ID 50632

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha