بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم شێخۆ ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سووریا بە وتنی ئەوەی کە مانگی سووری قەتەر زیاتر لە 40 کەمپی لە عەفرین و 13 کەمپی لە باکووری سووریا چێ کردووە و بنەماڵەی میلیشیا بیانییەکانی تێدا نیشطەجێ کردووە، ڕایگەیاند کە گەر ئامانجتان یارمەتی گەیاندنە، بۆچی دیمۆگرافیای ناوچەکە خەریکە دەگۆڕدرێت؟
ناوبراو ڕایگەیاند: حکومەتی تورکیا بە پاڵپشتی ڕێکخراوە قەتەری و ئەخوانییەکان خەریکی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی خۆی لە سووریایە.
شێخۆ وتیشی کە لە عەفرین زیاتر لە 7 هەزار خانوو و 10 هەزار دووکانی هاووڵاتیان لە لایەن بنەماڵەی میلیشیاکانەوە داگیر کراوە.
Your Comment