بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی باقری لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا وتی، کۆبووەنەوەکەمان زۆر باش بوو.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان وتیشی: "ئێمە کۆبووەنەوەیەکی زۆر باشمان هەبووە لەگەڵ جەنابی وەزیری دەرەوەی ئێران. لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیی دوو لایەنە، لەسەر چۆنیەتی باشترکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق، بە تایبەتی هەرێمی کوردستان؛ هەروەها باشترکردنی جێگیر کردنی سیاسی لە ناوچەکە".
ڕاشیگەیاند، هەردوولا باسیان لە "کێشە و گرفتە ئەمنییەکانی ناوچەکە"ـیان کردووە و هاوڕابوونە لەسەر ئەوەی سەقامگیریی ناوچەکە "لە بەرژەوەندیی دوو لایەنە و هەموو ناوچەکەدایە".
Your Comment