AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٢٢ ١١:٤٣

ئەگەری هەیە زیاتریش بنەوە؛

سەرکەوتنی دوو کاندیدی ژنی کورد بۆ پەرلەمانی ئەورووپا

سەرکەوتنی دوو کاندیدی ژنی کورد بۆ پەرلەمانی ئەورووپا

لە کۆی ٧ کاندیدی کوردی پەرلەمانی ئەوروپا دوو کاندید توانیان لەم خولەدا لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەورووپا سەرکەوتن بەدەست بهێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی ئەوروپادا 7 کاندید لە سێ وڵاتی ئەڵمانیا، سوید و دانیمارک کاندید کراون و دوانیان بۆ پەرلەمانی ئەورووپا پشتڕاستکراونەتەوە. بەگوێرەی دوایین هەواڵی ماڵپەڕی پەرلەمانی ئەوروپا، تا ئێستا ئەنجامە کۆتاییەکان ڕانەگەیەندراوە.

بەگوێرەی دوایین هەواڵەکان، لە نێو حەوت کاندیدی کورد بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا، دوو هاووڵاتیی کوردی تورکیا لە ئەڵمانیا و سویدەوە چوونەتە پەرلەمانی ئەوروپا.

خاتوو ئۆزلم دەمیرێل لە پارتی چەپی ئەڵمانیا سەرکەوتنی بەدەستهێنا. ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا بووە. خاتوو ئەڤین، هاووڵاتیەکی تری تورکیا، لە پارتی سۆسیال دیموکراتی سویدەوە هاتۆتە پەرلەمانی ئەوروپا.

ئەگەری ئەوە هەیە خاتوو گێشاو بیبانی کە بەڕەچەڵەک کوردی خەڵکی کەرکوکە، سێیەم ژنە هاۆوڵاتی کورد بێت کە بچێتە پەرلەمانی ئەوروپا.

News ID 50526

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha