بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە، لقی سەربازیی پەکەکە، کوژرانی یەکێک لە فەرماندەکانی لە زاپ پشتڕاستکردەوە و ناسنامەکەی ڕاگەیاند.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتەی فرات نیووز بڵاوی کردۆتەوە، موسلح قازی زادە، بە ناوی ڕێکخراوەیی هاوڕێ چیا، لە دایکبووی شاری جوانڕۆی سەر بە پارێزگای کرماشانە ، لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٤ لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی زاپ کوژراوە.
Your Comment