AP ١٤٠٣ گوڵان ٢٤ ١٢:٣٧

بە دڕینی بەڵگەی خوێندکارییەکەیان؛

خولی نوێی ناڕەزایەتیی خوێندکارەکانی ئەمریکا دەستی پێکرد

خولی نوێی ناڕەزایەتیی خوێندکارەکانی ئەمریکا دەستی پێکرد

یەکێک لە خوێندکارەکانی زانکۆی کۆلۆمبیا لە ناڕەزایەەتی بە دەستگیر کردنی خوێندکارانی پاڵپشتی فەلەستین، بەڵگەی کۆتایی خوێندنەکەیانیان دڕاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە ئەمریکییەکان لە دڕاندنی بەڵگەی خوێندنەکەیان لە لایەن خوێندکارەکانی ئەمریکاوە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە دەستگیر کردنی خوێندکارانی پاڵپشتی فەلەستین هەواڵیان داوە.

لە هەمان پێوەندیدا، یەکێک لە خوێندکارەکانی زانکۆی کۆلۆمبیا لە جێژنی کۆتایی خوێندنەکەیان بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە دەستگیر کردنی خوێندکارانی پاڵپشتی فەلەستین و سەرکوتی چالاکیی هاوپەیوەند بە غەززە، بە دەستی بەستراوەوە لە ڕێوڕەسمەکە بەشداری کردووە و بەڵگەی کۆتایی خوێندنەکەیی دوای وەرگرتن، دڕاند.

News ID 50153

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha