بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری ئێران لە دیداری چەند قورئان خوێنێک کە بڕیارە بچنە حەج، وێڕای ئامۆژگاری بۆ گواستنەوەی چەمکی ئایەکان و وتنەوەی خاڵگەلێک سەبارەت بە قورئان خوێندن و قۆستنەوەی هەلی حەج، جەختی کرد: یەکێک لە جوانترین مەعنەویاتی ئیسلامی خوێندنی قورئان لە مەزگەوتی مەدینەیە. هەر ئەو شوێنەی کە قورئان هاتووەتە خوارەوە؛ هەر ئەو شوێنەی کە پێغەمبەر سەختی کێشا، ئازاری بینی بەڵام توانی هەر بە ئەو ئایەتانە مێژوو بگۆڕێت.
هەروەها وێڕای ئامۆژگاری بە قورئان خوێنەکان بۆ گواستنەوەی چەمکی ئایە خوێندراوەکان بۆ گوێ گران ، زیادی کرد: قرئان ئامێرێکە بۆ جێگیر کردنی مەعارفی قورئانی لە ناو دڵدا و هەر ئەوەش دەبێتە هۆی گەشەی کۆمەڵگای ئیسلامی.
Your Comment