بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غەیاس سورچی، ئەندامی باڵای یەکێتی نیشتمانی بە ئاماژە بە ئەوەی کە یەکێتی هەرگیز دواخستنی پێنجەمین هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە هەرێم قبووڵ ناکات، چونکوو بافڵ تاڵەبانی، چەندین جار لە سەر پابەندی خۆی بە بەڕێوە بردنی هەڵبژاردن لە کاتی دیاری کراو لەلایەن دادگای فیدراڵەوە، جەختی کردووە، وتی: بەشداری نەکردنی پارتی پرسێکی پێوەندیدار بە ئەو پارتەوەیە بەڵام هیوادارین لە بڕیارەکەیدا ئاوڕدانەوە بکات چونکوو نوێنەری ژمارەیەکی بەربڵاو لە خەڵکی کوردستانە.
غەیاس سورچی ئەندامی باڵای یەکێتی نیشتمانی، بوونی هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لە نێوان یەکێتی و پارتی، بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی ڕەت کردەوە.
Your Comment