AP ١٤٠٣ گوڵان ١٧ ٠٩:٢٩

ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی داوای کرد:

تێلاڤیڤ لە هەموو بوارێکدا دەبێ ئابلۆقە بدرێت

تێلاڤیڤ لە هەموو بوارێکدا دەبێ ئابلۆقە بدرێت

ڕێکخراوەی هاوکاریی ئیسلامی وێڕای ئیدانەکردنی ژینۆساید و تاوانکارییەکانی زایۆنیستەکان لە غەززە و خوازیاری ئابلۆقەدانی تێلاڤیڤ لە هەموو ئاستە ئابووری، نێودەوڵەتی، وەرزشی و فەرهەنگییەکانی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئەلجەزیرە، لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی کۆنفرانسی هاوکاری ئیسلامی، جارێکی دیکە ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززەی شەرمەزار کرد و خوازیاری سەپاندنی گەمارۆکان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی بوو.

٥٧ وڵاتی ئامادەبووی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی، لە ڕاگەیەندراوی کۆتایی پازدەهەمین لوتکەی خۆیاندا، کە لە شاری بانجولی پایتەختی گامبیا بەڕێوەچوو، داوای زیادکردنی گوشاری سیاسی، دیپلۆماسی و یاسایی و سەپاندنی سزا بەسەر هەموو کەرتەکانی ئابووری، وەرزشی ڕژێمی زایۆنی کرد.

ئەوان ژینۆساید دژی غەززە و کوشتن و کۆچی زۆرەملێی فەلەستینییەکان لەم ناوچەیە لە لایەن سوپای زایۆنیستەوە شەرمەزار کرد و خوازیاری ئاگربەستی خێرا و بێ مەرج لە ناوچەکانی فەلەستین و دەرکردنی مۆڵەتی چوونە ژوورەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بوون.

News ID 50065

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha