AP ١٤٠٣ گوڵان ١٢ ٠٧:١٨

بە بۆنەی هەفتەی سنە؛

براوەکانی دووهەمین فێستیڤاڵی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی وێنەگری لە سنە ناسێندران

براوەکانی دووهەمین فێستیڤاڵی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی وێنەگری لە سنە ناسێندران

براوەکانی دووهەمین فێستیڤاڵی نەتەوەیی و نێودەوڵەی وێنەگری کە بە بۆنەی هەفتەی سنە بەڕێوە چوو، ناسێندران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دووهەمین فێستیڤاڵی وێنەگری لە سنە وەکوو یەکێک لە بەرنامەکانی هەفتەی سنە بە بەشداری 50 وێنەگری بەناوبانگ لە پارێزگا جیاجیاکانەوە لە سنە بەڕێوە چوو و نیوەڕۆی سێشەممە بە ناساندنی براوەکان کۆتایی هات.

ئەو فێستیڤاڵە لە بەشێکدا بە بابەتی بینا مێژووییەکانی سنە، بەڵگەسازی، سروشتی و کەشی گەشتیاری سنە بەڕێوە چوو.

بە گشتی 50 کەس هەڵبژێردران بۆ کێبڕکێ لە ئەو فێستیڤاڵە کە 35 کەسیان لە پارێزگا جیاوازەکانەوە جگە لە کوردستان بەشداریان کردبوو.

News ID 50003

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha