AP ١٤٠٣ گوڵان ٧ ١٤:٠٦

بۆ ئازادی ڕادەربڕینی ڕۆژئاوا؛

پەرەسەندنی "ئینتیفازەی زانکۆیی ئەمریکی" بۆ وڵاتانی دیکە/سەرکوت کردن بەردەوامە

پەرەسەندنی "ئینتیفازەی زانکۆیی ئەمریکی" بۆ وڵاتانی دیکە/سەرکوت کردن بەردەوامە

خوێندکاران لە ئەمریکا، فەرەنسا، ئێرلەندا و ئوسترالیا لە ناڕەزایەتی بە دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە مانگرتن و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس ژمارەیەکیان دەستبەسەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خۆپیشاندان و مانگرتنی لایەنگرانی فەلەستین و غەززە لە زانکۆکانی ئەمریکا و سەرکوت و گرتنی خوێندکارە ناڕازییەکان لە لایەن پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانەوە بەردەوامە.

ئەفسەرانی ئەمنی زانکۆی کۆلێژی دبلن لە ئیرلەندا بە زۆر سەرۆکی یەکێتی خوێندکارانی زانکۆکەیان لە مەراسیمەکە دوورخستەوە .

هاوکات لەگەڵ زانکۆکانی ئەمریکا و ئەوروپا، زانکۆی مێلبۆرن لە ئوسترالیا بۆ دووهەمین ڕۆژ لەسەر یەک بۆ هاوسۆزی لەگەڵ غەززە و شەرمەزارکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیش گۆڕەپانی خۆپیشاندان و مانگرتن بوو.

خوێندکارانی زانکۆی مێلبۆرن بە دانانی خێمە لە کەمپی زانکۆکە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە و ئیدانەکردنی ژینۆسایدی داگیرکەری ئیسرائیل، مانگرتنیان ئەنجامدا.

News ID 49951

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha