AP ١٤٠٣ گوڵان ٣ ١٧:٥٧

وتەبێژى حکومەتى عێراق رایگەیاند:

وەکوو رێکخراوێکى قەدەغە کراو مامەڵە لەگەڵ پەکەکە دەکەین

وەکوو رێکخراوێکى قەدەغە کراو مامەڵە لەگەڵ پەکەکە دەکەین

وتەبێژى حکومەتى عێراق رایگەیاند: پەکەکە رێکخراوێکى قەدەغە کراوە وەکوو رێکخراوێکى قەدەغەکراو مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر؛ باسم عەوادى، وتەبێژى حکومەتى عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لێکتێگەیشتن لە بوارى ئاو لە نێوان سەرۆک وەزیرانى عێراق و سەرۆک کۆمارى تورکیا واژۆ دەکرێت

وتیشی: لیژنەى ئەمن و ئاسایشى عێراق باسی لەوەکردووە کە پەکەکە رێکخراوێکى قەدەغە کراوە و وەکو رێکخراوێکى قەدەغەکراو مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، باسم عەوادى وتی: بابەتى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمى کوردستان لە کاتى خۆیدا گفتوگۆى لەسەر دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە کێشەى نێوان عێراق و تورکیا لەسەر هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان چارەسەر بووە و تورکیا ئامادەیى بۆ دووبارە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان نیشانداوە.

لەبارەی پرسی ئاویشەوە، وتەبێژى حکومەتى عێراق باسی لەوەکرد، عێراق داواى پشکى خۆى لە ئاو دەکات و بۆ بەدەستهێنانى پشکى ئاو پێویست بە رێککەوتنى ئەمنیى دەکات.

لەبارەی پرسی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیشەوە، عەوادی وتی: بەتایبەت باسى فرۆکەخانەى سلێمانى نەکراوە، ئەگەر کێشە گەورەکانمان چارەسەر کرد کێشە بچووکەکانى دیکەش وەکوو کێشەى فڕۆکەخانەى سلێمانى چارەسەر دەبن.

News ID 49910

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha