بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە گفتوگۆ لەگەڵ سی ئێن ئێن جەختی کرد کە وەڵامی ئێمە بە ئیسرائیل سنووردار و کەم بوو و دەمانتوانی وەڵامی گەورەتر بدەینەوە.
ناوبراو جەختی کرد کە لە نامەیەکدا بۆ کۆشکی سپی دڵنیایانمان کردەوە کە هەڵەی ئیسرائیل بە توندترین شێوە وەڵام دەدەینەوە.
هەروەها وتیشی: ئەگەر ئیسرائیل لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئێران بجووڵێت، وەڵامی ئێمە دەستبەجێ و لە بانترین ئاستدا دەبێت.
هەروەها درێژەی دا کە ئێمە دوای قەیران لە ناوچەکە نین و هیوادارین ئیسرائیل هەڵە گەورەکانیان دووپات نەکاتەوە.
Your Comment