AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ٢٥ ١٧:٤٥

بەبەکارهێنانی نانۆ؛

خانە شێرپەنجەییەکان لە لەش ڕیشەکێش دەکرێن

خانە شێرپەنجەییەکان لە لەش ڕیشەکێش دەکرێن

ئەندازیارانی پزیشکی زانکۆی کالیفۆرنیای باشووری توانیان ئامێرێک چێ بکەن کە بە بەکارهێنانی نانۆ زەڕڕات دەتوانێت پزیشکەکان یارمەتی بدات تا دڵنیا بن لە ڕیشەکێش کردنی تەواوی شێرپەنجە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کریستینا زاوالتا ئامێرێکیان چێ کردووە کە ناوی ڕامان ڕۆتیسریان لەسەر ناوە. ئەو ئامێرە نموونەیەکی گرێی دەخولێنێتەوە و سەرتاسەری گرێیەکە سکەن دەکات. ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ئەوان یارمەتیدەری باشتر بوونی ئاستی سەرکەوتنی لامپکتۆمی شێرپەنجەی مەمکە.

زاوالتا دەڵێت: کێشەی پزیشکیانی شێرپەنجە ئەوەیە کە ئەوان پێویستیان بە یارمەتی زیاترە کە دڵنیا بن کە تەواوی گرێکە دەرهێنراوە، بەم پێیە بوونی شتێک کە بتوانێت ئەو بابەتە نیشان بدات ، بە قازانجە و ئەگەر نەشتەرگەرییەکە تەواو نەبێت ئەوا نەخۆشییەکە هەمدیسان سەرهەڵدەداتەوە.

News ID 49795

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha