AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ١٨ ١٥:٢٧

گفتوگۆی باڵوێزی ڕووسیا لە ئێران بۆ مێهر:

هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران کێشەی ناوخۆیی و دەرەکی ئیسرائیل چڕ دەکاتەوە

هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران کێشەی ناوخۆیی و دەرەکی ئیسرائیل چڕ دەکاتەوە

باڵوێزی ڕووسیا لە تاران بە ئاماژە بە ستەمکارانە بوونی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، وتی: ئەو هەوڵە دیاردەیەکی نوێیە کە ئەبێ بە وردی لێک بدرێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ڕۆژی دووشەممە 13 ی خاکەلێوە ئیسرائیل بە شەڕکەری ئێف 35 هێرشی کردە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق کە بووە هۆی شەهید بوونی 13 کەس لەوانە 7 ڕاوێژکاری ئێرانی.

لە هەمان پێوەندیدا، بەشی ئینگلیزی هەواڵدەری مێهر گفتوگۆیەکی لەگەڵ ئالکسی دێدڤێف باڵوێزی ڕووسیا لە تاران ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دێت.

هەوڵی ئیسرائیل لە هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق لە ڕوانگەی مافی نێودەوڵەتییەوە چۆن لێک دەدەنەوە؟

ڕووسیا بە شێوەی یەکلایی و قایم هەوڵەکەی ئیسرائیل ئیدانە دەکات و بە پێشێل کرانی سەروەری و یەکپارچەیی سووریای دەزانین و لەبەر ئەوەی کە شوێنە دیپلۆماتیکەکان پارێزراون ئەو هەوڵە بەتواوەتی ڕەت دەکەینەوە.

هێرشی بە ئەنقەستی لایەنێک بۆ سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکانی وڵاتێکی دیکە لە وڵاتێکی سێهەمدا کە ببێتە هۆی کوژرانی بەرپرسانی فەرمی ، دیاردەیەکی نوێیە کە ئەبێ بە وردی لە ڕوانگەی مافی نێودەوڵەتییەوە لێک بدرێتەوە.

هۆکارەکانی ئەو کردەوە چین؟ دوای سەرنەکەوتنی ئیسرائیل لە غەززە و 6 مانگ کۆمەڵکوژی خەڵکی فەلەستین، ئەو هەوڵە تا چ ڕادەیەک بە ئامانجی هاندانی ڕای گشتی ئەنجام دراوە؟

شرۆڤەی ئەو هەوڵە لە بواری لۆژیکەوە ئەستەمە. کاول کردنی کونسوڵخانەیەک هەم سەربازانی ئیسرائیلی و هەم دەوڵەتەکەشی لە ڕوانگەی ڕای گشتییەوە ڕەش دەکات. هەروەها دەتوانین ئاماژە بدەینە سەر کوژرانی فەرمانبەرانی ڕێکخراوی سڤیلی چێشتخانەی ناوەندی جیهان لە غەززە کە بووە هۆی کوژرانی هاووڵاتیانی ئۆسترالیای، بریتانی و پۆڵەندا کە ئەوە بۆ خپی چاوی خەڵک بە چالاکییەکانی ئیسرائیل ئاوەڵاتر دەکاتەوە.

ئایا ئێوە پێوەندییەک لە نێوان ئەو هەوڵە نایاسایی و کێشە ناوخۆییەکانی ئیسرائیل دەبینن؟

بە ڕای من ئەو دەستە هەوڵە ستەمکارانە و نایاساییانە تەنیا کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی ئیسرائیل چڕتر دەکاتەوە.

News ID 49718

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha