بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری ئینتزامی سیستان و بەلووچستان هەواڵی دا کە ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی لە چابەهار بە ئازاد کردنی سەرجەم دیلەکان و کوژرانی تیرۆریستەکان کۆتایی هات.
سەردار محەمەد پاکپوور سەبارەت بە دوایین دۆخی ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکانی باشووری سیستان و بەلوچستان، وتی: لە نیوەی شەوی ڕابردووەوە ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستان بۆ سەر بنکەی سپای فەیلەقی شاری چابەهار و ڕاسک و بنکەی پۆلیسی دەریاوانی و بنکەی پۆلیسی ١١ی چابەهار دەستی پێکرد.
وتیشی: لەم سێ ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەدا کە لە یەک کاتدا ئەنجام دراون، ١٥ تیرۆریست کوژراون، کە ڕەنگە بۆ ١٨ کەس زیاد بکات، پێنج هێزی ئەمنیش شەهید بوون، ٣ کەسیان لە هێزی پۆلیس و دوو کەسیان لە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بوون.
بەرز بوونەوەی ژمارەی شەهیدان بۆ 11 کەس
هەروەها سەرچاوەیەکی ئاگادار وتی: ژمارەی شەهیدانی هیرشی تیرۆریستی جەیشولزڵم لە سیستان و بەلووچستان بۆ 11 کەس بەرز بووەوە.
بە پێ ڕاپۆرتەکان تا ئێستا دوو هێزی ئینتزامی، دوو هێزی دەریاوانی و حەوت هێزی سپا و بەسیج لە چابەهار و ڕاسک شەهید بوون.
ناوبراو درێژەی دا: تا ئێستا 16 تیرۆریستیش کوژراون کە لەوانەیە بۆ 18 بەرز ببێتەوە.
Your Comment