ئاژانسی هەواڵی مێهر، سنە یەکێک لە پێتەختە مێژووییەکانی ئێرانە، شارێک بە شارستانییەتی ساماندار و گەورەگەلێک کە ناو و ناوبانگیان لە جیهان دەرکردووە.
یەکێک لە بینا جوان و گەورەکانی کوردستان عیمارەتی خەسراوا بووە کە هی بنەماڵەی ئەردەڵانەکان بووە و چەندین بەشی هەیە و مێژووی چێ کرانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قاجاڕ و یەکێک لە لۆکەیشێنەکانی بەرهەمهێنانی زنجیرە درامای سنجرخان بوو.
ئەو عیمارەتە لە نێوان باخێکی گەورەدایە و بەشی سەرەکی کە کۆشکی پاشایەتی بە دەرکەی چوونە ژوورەوەی کۆڵەکەدارە، لەلای ڕۆژاوایی عیمارەتەکەیە.
لە ناو حەوشەکەشیدا حەمام، ژووری قاپچییەکان و خزمەتکارای هەیە و بۆ جوانکاری عیمارەتەکە گەچبڕی، ئاجۆرکاری و ...بەکار هێنراوە.
عیمارەتی ئاسەف دیوان وەزیری یەکێکی دیکە لۆکەیشێنەکانی زنجیرە درامای سنجرخانە.
ماڵی کورد یان ماڵی ئاسەف وەزیری سنە یەکێکی دیکە گەورەترین مۆزەخانەکانی خەڵکناسی ئێرانە کە نەژیارڤانی و جوانکاری تایبەتی هەیە.
ئەو عیمارەتە جوان و بەشکۆیە کە لە ناو دڵی شاردایە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەفەوییەکان بە شێوەی چێ کردنی ئیسفەهانی و سەردەرکەی نیم هەشتی، داڵانی چوونە ژوورەوە و ژووری دابەش کردنی ئاو و چوار حەوشەی دەرەوە، ناوەوە و خزمەتکاران و چێشتخانەی لێیە.
یەکێکی دیکە بینا مێژووییەکانی سنە عیمارەت وەکیلە، بەشی سەرەکی ئەو بینا مێژووییە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی زەندیە و بەشێکیشی بۆ سەردەمی قاجاڕەکان دەگەڕێتەوە.
سێ بینای ناوخۆیی عیمارەتی وەکیل بە ناوی کوڕەکانی ئەمانوڵڵا خانی وەکیل واتا وەکیلولمولک، وەکیلولسوڵتان و وەکیلولمەمالک دەناسرێن و هەر یەکێکیان حەوشەی جەدای هەیە.
مۆزەخانەی سنەش کە بە ناوەکانی ماڵی حەبیبی یان عیماەتی سالار سەعید دەناسرێت لە ڕابردوودا یەکێک لە بینا ئەعیانییەکانی شاری سنە بووە کە لە ساڵی 1136 سپێردراوەکان ئیدارەی فەرهەنگ و لە ساڵی 1354 نۆژەن کرایەوە و کرایە مۆزەخانەی سنە.
عیمارەتی موشیردیوانیش یەکێکی دیکە عیمارەتەکانی سنەیە کە لەلایەن میرزا یووسف موشیر دیوانەوە لە سەردەمی قاجاڕ چێ کرا.
ئەو عیمارەتە حەوت حەوشەی هەیە کە هەر یەکەی ئاونەمای هەیە و میچی شیروانی عیمارەتەکە بە شکڵی کڵاوی فەرەنگییە.
عیمارەتی ئەمجەدول ئەشرەفیش بینایەکی کۆن و سەرەنج ڕاکێشی سنەیە کە لە شەقامی سەلاحەدینی ئەیووبیدایە.
ئەو عیمارەتە بریتییە لە بەشی نیشتەجێی لە پاڵ هۆڵی تەشریفات و میواندار و هۆڵی میواندارییەکەشی لە ڕۆژانی موحەڕەم دەبێتە شوێنی تازیەباری ئیمام حسێن.
Your Comment