بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعد موتەلبی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە وتی: هەمووان بەتواوەتی لەسەر ئەو باوەڕەن کە مووساد لە هەرێمی کوردستان چالاکی هەواڵگری هەیە و لە ژیر ناوی جۆراوجۆر لەوانە بواری دیپلۆماتیک لە کنسوڵخانە بیانییەکانی هەرێم و لە سەرووی هەموویانەوە کونسوڵخانەی ئەمریکا و کۆمپانیا دەرەکییەکانی سەرمایەدانەر لە هەرێم چالاکی دەکەن.
موتەلبی زیادی کرد: چالاکی مووساد لە هەرێمی کوردستان مەترسییەکی گەورە بۆ سەر عێراقە و ئامانجی لەناوبردنی عێراقە و بە هەر شێوەیەک کە بووە ئەبێ ئەو چالاکییە ڕابگیردرێت.
Your Comment