بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەباح عەکیلی کارناسی پرسە سیاسییەکانی عێراق جەختی کرد کە بەردەوام بوونی کۆبوونەوەکانی ئێلێنا ڕومانۆسکی باڵوێزی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی نیشانی دەدات کە ئەو وڵاتە چووتە نێو قۆناغی پێشکەوتووی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عێراق.
ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکا بەدوای ئەوەیە کە سەرپەرشتیاری خۆی بە سەر عێراقدا بسەلمێنێت. داگیرکاری ئەو وڵاتە تەنیا لە بواری سەربازی نییە و لایەنی ئابووریش دەگرێتەوە.
Your Comment