AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٢١ ١٥:٣٥

لە دیداری فەرماندەکانی سوپا و ئەرتەش:

ئایەتوڵڵا خامنەیی: خوای گەورە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا کۆماری ئیسلامی سەر بخات

ئایەتوڵڵا خامنەیی: خوای گەورە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا کۆماری ئیسلامی سەر بخات

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: خوای گەورە لە هەموو بوارەکاندا تامی شیرینی سەرکەوتن بداتە کۆماری ئیسلامی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، پاش بەخشینی نیشانەر فەتح بە فەرماندەکانی گشتیی ئەرتەش و سوپای پاسداران، وتیان: خوای گەورە تامی شیرینی سەرکەوتن لە هەموو مەیدانەکان بە ئێوە و هەموو دۆستانی کۆماری ئیسلامی بچێژێنێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، نیشانەی سەرکەوتن(فەتح)ی بەخشییە سەردار سەید عەبدولڕەحیم موسەوی، فەرماندەی گشتیی ئەرتەش و سەردار حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران .

ئەم خەڵاتە بەخشرایە فەرماندەکانی ئەرتەش و سوپای پاسداران بەهۆی ئەدای کارکردنیان لە باشترکردنی هێزی بەرگری و شەڕ و هێزی خۆڕاگریی هێزە چەکدارەکانی ئێران.

ئاڵای فەتح وەک ڕەمزی ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەکانی شەڕڤانانی ئیسلام و براوەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنانە هەڵبژێردراوە.

ئەم نیشانەیە لە سێ گەڵای خورما و قوبەی مزگەوتی گەورەی خوڕەمشار و ئاڵای کۆماری ئیسلامی ئێران پێکدێت.

News ID 49438

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha