بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، بە ناردنی بۆچوونەکانی بۆ پێگەی هەواڵی میدل ئیست لەندەن، کاردانەوەی بەرامبەر بە ئیدیعا بێ بنەماکانی مێتا سەبارەت بە داخستنی هەژماری ئینستگرام و فەیسبووکی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دەربڕی.
وەزیری دەرەوە سەبارەت بە کردەوەی کۆمپانیای مێتا بۆ داخستنی هەژماری ئینستگرام و فەیسبووکی ڕێبەری مەزن ڕایگەیاند؛ دروشمەکانی ئازادی ڕادەربڕین لەلایەن بەشێک لە پاگەندەکارانی ڕۆژئاواوە دروشمی کون و نمایشکارانە و ڕووکەشێکە بۆ ئامانجە سیاسییە ناشەرعییەکانیان.
ئهو زیادی كرد: بلۆک کردنی هەژمارەکانی ڕێبەری مەزنی مەزن تەنها دژی ئازادی قسەکردن نییە، بەڵکوو سووکایەتیکردنە بە ملیۆنان شوێنکەوتووی هەڵوێست و هەواڵەکانی.
Your Comment