بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئەنوەر ڕەشیدی لە پازدەهەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی بودجەی شۆرای ئیسلامی شاری سنە وتی: بوردجەی شارەوانی شاری سنە بە پێ بەرنامەی کورت خایەن، مامناوەند و درێژخایەن پێش بینی کراوە.
ڕەشیدی ڕایگەیاند کە لە بەرنامەی کورت خایەندا گەشەی یەکمایەتییەکانی بەڕێوەبەرایەتی شاری و لە مامناوەنددا کردنەوەی پارک و زیاد کردنی شوێنی گشتی و گواستنەوەی شاری و لە درێژخایەنیشدا پڕۆژەی گەورەمان بەدەستەوەیە وەکوو چێ کردنی بلوار و جادە شارییەکان و هتد.
Your Comment