بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند: خەڵکی شاری ورمێ دەنگیان بە حاکم مەمکان، شەهین جەهانگیری و سەید سەلمان زاکیر دا بۆ بەشداریکردن لە خولی دوازدەیەمی ئەنجومەنی ئیسلامی.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ حاکم مامکان بە وەدەستهێنانی ١١٩ هەزار و ٧٦٦ دەنگ پلەی یەکەم و شەهین جەهانگیری بە ١١٧ هەزار و ٧٨٦ دەنگ و سید سەلمان زاکر بە ١١٥ هەزار و ٧٦١ دەنگ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
دەوترێت ڕەزا عەبدوڵڵاهی، کاندیدێکی دیکەی کوردی شاری ورمێ، لە پلەی چوارەمدایە.
خەڵکی شاری ورمێ لە تورک زمان و کورد زمان پێکهاتوون و شیعە و سوننە و پەیڕەوانی دیکەی ئایینەکانیش لەوانە ئاشووری، کلدانی و زەردشتی لەگەڵ موسڵمانان پێکەوە بە ئاشتی دەژین.
Your Comment