بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا هەزار و 441 ناوەندی دەنگدانی جێگیر و 861 ناوەندی گەڕۆک و هەروەها هەزار و 134 ناوەندی شاری و هەزار و 168 ناوەندی گوندەوار ئامادەی وەرگرتنی دەنگی خەڵکن.
23 هەزار کەس وەکوو بەشی جێبەجێکاری هەڵبژاردنەکان لە پارێزگا، شاندی چاوەدێر و 2 هەزار و 610 چاوەدێر، بەرپرسیارێتی تەندروستی هەڵبژاردنەکان و پارێزوانی لە دەنگی خەڵکیان لە ئەستۆیە .
دوو ملیۆن و 564 هەزار و 713 کەس دەتوانن دەنگ بدەن کە 141 هەزار و 65 کەسیان دەنگی یەکەمیانە.
لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا کەمینە ئاینییەکان لەوانە کلدانی و ئاشووری و ئەرمەنی و زەردەشتی هاوشانی دیکەی خەڵکی پارێزگا دەنگی خۆیان خستە ناو سندووقەکانی هەڵبژاردنی نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری.
Your Comment