AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ١١ ١٦:٤٥

مێهر ڕاپۆرت دەدات(3)؛

پەنجەمۆڕ جوانترین ئاسەواری مێژوویی وڵات/ دەنگی کوردستان بەرزە

پەنجەمۆڕ جوانترین ئاسەواری مێژوویی وڵات/ دەنگی کوردستان بەرزە

پەنجەمۆر جوانترین ئاسەواری مێژوویی ئێرانی ئیسلامییە کە لە درێژایی مێژووی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان چەندین و چەند جار بە قامکەکانی خەڵکی ئەم وڵاتە تۆمار کراوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە تێپەڕینی چل و پێنج ساڵ لە سەرکەوتنی شۆڕش هەر کورد و کوردستانی بە ئامادەبوون لە بوارە جیاوازەکان، پەڕەی پڕ لە شانازی تۆمار دەکەن.

ئەمڕۆ 11 ی ڕەشەممە هەڵبژاردنی دوازەدەهەمین خولی مەجلیسی شۆرای ئیسللامی و شەشەمین خولی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی خوبرگان بەڕێوە دەچێت و خەڵکیش بەشداری بەشکۆیان تا ئێستا تێدا کردووە.

ئەمڕۆ کوردستانییەکانش بە ئامادەبوون لە سەر سندوقەکانی دەنگدان لە هەمان کاتژمێرە سەرەتاییەکانەوە هاتن تا بە پەنجەمۆری خۆیان جوانرین ئاسەواری مێژووی وڵات تۆمار بکەن.

پەنجەمۆڕ جوانترین ئاسەواری مێژوویی وڵات

چالاکی 25 هەزار فەرمانبەری جێبەجێکار و چاوەدێر لە کوردستان

سەرۆکی ئەرکانی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای کوردستان بە ئامادەبوون لە سەر سندوقی دەنگدان ڕایگەیاند: 1296 ناوەندی دەنگدان لە سەرتاەری کوردستان بریتی لە 589 ناوەندی شاری و 707 ناوەندی گوندەوار لە کوردستان کراوەتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ژمارەی یەک ملیۆن و 250 هەزار کەس لە پارێزگا دەتوانن دەنگ بدەن کە هەشت هەزاریان کسیان بۆ یەکەم جارە کە دەتوانن دەنگ بدەن.

پەنجەمۆڕ جوانترین ئاسەواری مێژوویی وڵات

11 ی ڕەشەممە ڕۆژی چارەنووس سازی ئێران

سەرۆکی شۆرای هاوئاهەنگی بانگەشەی ئیسلامی کوردستان وتی: ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرینگ و هەستیار و چارەنووس ساز بۆ وڵاتە و لە بواری جیاوازەوە زۆر گرینگە.

هەروەها وتیشی: بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکان دوژمنان و نەیاران بێ هیوا و ناڕەحەت دەکات.

حوجەتولئیسلام سادات درێژەی دا: بەشداری بەربڵاوی خەڵک دەبێتە هۆی پەڕینەوە لە کێشەکان و گەشە و پێشکەوتن.

ناوبراو درێژەی دا: کاتێک وڵات پشتیوانی خەڵکی بەدواوە بێت دوژمن ناوێرێت دەستدرێژی بکاتە سەر وڵات و بەشداری لە دەنگدان ئەرکی شەرعی و یاسایی ئێمەیە.

News ID 49304

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha