AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٧ ٠٨:٤٣

هەڵبژاردن لە ئێران لە ڕوانگەی مێهرەوە 8؛

ئاوڕێک لە خولە جیاوازەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە سەرەتای شۆڕشەوە تا ئەمرۆ

ئاوڕێک لە خولە جیاوازەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە سەرەتای شۆڕشەوە تا ئەمرۆ

لە سەرەتای شۆڕشەوە تا ئێستا 11 خولی هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بێ وەستان بەڕێوە چووە و تا چەند هەفتەی داهاتووش دوازدەهەمین خولی مەجلیس بەڕێوە دەچێت .

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: دوای سەرکەوتنی شۆڕش لە ڕێبەندانی ساڵی 1357 ناوی مەجلیسی شۆرای نەتەوەیی سەردەمی پەهلەوی بۆ مجلیسی شۆرای ئیسلامی گۆڕدرا.

مەجلیسی یەکەم:

یەکەم خولی مەجلیس لە ڕێکەوتی 7 ی جۆزەردانی 1359 دەستی پێکرد و لە ڕێکەوتی 6 ی جۆزەردانی 1363 کۆتایی هات. یەکەم خولی مەجلیس بە 28 کۆمیسیۆنی هەمیشەیی و 8 کۆمیسیۆنی تایبەت ئەرکەکانی جێبەجێ دەکرد. مەجلیسی یەکەم پڕ لە هەوراز و نشێو لەوانە لەکار دوورخستنەوەی بەنی سەدر، تیرۆری شەهید محەمە عەلی ڕەجایی و پێکهێنانی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی فەرهەنگی و داخستنی زانکۆکان، بچڕانی پێوەندی لەگەڵ ئەمریکا، شەڕی هەشت ساڵە و … بوو.

مەجلیسی دووهەم:

هەڵبژاردنەکانی دووهەمین خولی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە ڕێکەوتی 26 ی خاکەلێوەی 1363 بەڕێوە چوو و لە 8 ی جۆزەردانی 1363 دەستی بەکار کرد و لە 6 ی جۆزەردانی 1367 کۆتایی هات پەسەند کرانی یاسای چاپەمەنییەکان و دەست بەکار بونی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی فەرهەنگی لە گرینگترین پەسەند کراوەکانی ئەو خولە بوو.

مەجلیسی سێهەم:

ئەو خولە لە 7 ی جۆزەردانی 1367 کرایەوە و لە 6 ی جۆزەردانی 1371 کۆتای هات. قبووڵ کردنی بڕیارنامەی 598 ئاوڕدانەوە لە دەستووە، کۆچی دوایی ئیمام خومەینی، هەڵبژاردنی ئایەتوڵڵا خامنەیی وەکوو ڕێبەر گرینگترین ڕووداوەکانی ئەو خولە لە مجلیس بوون. ئەو خولە بە 25 کۆمیسیۆنی هەمیشەیی و 3 کۆمیسیۆنی تایبەت کارەکانی جێبەجێ کرد.

مەجلیسی چوارەم:

لە ڕێکەوتی 21 ی خاکەلێوەی 1371 بەڕێوەچوو و لە 7 ی جۆزەردان دەستی بەکار کرد و لە 6 ی جۆزەردانی 1375 کۆتایی هات و بە 23 کۆمیسیۆنی هەمیشەیی کارەکانی جێبەجێ کرد.

مەجلیسی پێنجەم:

هەڵبژاردنی مەجلیسی پێنجەمی شۆرای ئیسلامی لە رەشەممەی 1374 بەڕێوە چوو و لە 12 ی جۆزەردانی 1375 دەستی بەکار کرد و لە 6 ی جۆزەردانی 1379 کۆتایی هات و بە 24 کۆمیسیۆن هەمیشەیی و دوو کۆمیسیۆنی تایبەت کارەکانی جێبەجێ کرد.

مەجلیسیی شەشەم:

ئەو خولە لە مەجلیس لە 7 ی جۆزەردانی 1379 دەستی بەکار کرد و لە 6 ی جۆزەردانی 1383 کۆتایی هات.ژمارەی نوێنەرەکان لە ئەو خولە لە 270 وە و 290 زیادی کرد و بە 14 کۆمیسیۆنی هەمیشەیی کۆتایی هێنا بە کاری خۆی.

مەجلیسی حەوتەم:

حەوتەمین خولی مەجلیس لە ڕێکەوتی 7 ی جۆزەردانی 1383 دەستی پێکرد و لە 6 ی جۆزەردانی 1387 کۆتایی هات.لە ئەم خولەدا مەجلیس ب ۆبەهارستان گواسترایەوە و هەروەها شێوەی دەنگدان لە حاڵەتی وەستانەوە بۆ دەنگی ئەلکترۆنیکی گۆڕدرا و بە 14 کۆمیسیۆنی هەمیشەیی کۆتایی بە کاری خۆی هێنا.

مەجلیسی هەشتەم:

ئەو خولە لە مەجلیس لە 7 یجۆزەردانی 1387 کرایەوە و لە 6 ی جۆزەردانی 1391 بە 15 کۆمیسیۆنی هەمیشەیی و 2 کۆمیسیۆنی تایبەت و یەک کۆمیسیۆنی هاوبەش کۆتایی بەکاری خۆی هێنا.

مەجلیسی نۆهەم:

ئەو خولە لە مەجلیس لە دوو قۆناغدا بەڕێوە چوو و لە ڕێکەوتی 15 ی گوڵان دەستی بەکار کرد.پەسەند کرانی یاسای چاپەمەنی، دەست بە کار کردنی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی فەرهەنگی لە گرینگترین پەسەند کراوەکانی بوو و بە 25 کۆمیسیحنی هەمیشەیی و سێ کۆمیسیۆنی تایبەت بەکاری خۆی کۆتایی هێنا.

مەجیسی دەهەم:

ئەو خولە لە مەجلیس لە دوو خولدا لە ڕێکەوتی 7 یڕەشەممەی 1394 و 10ی گوڵانی 1395 بۆ دیاری کردنی 290 کورسی بەڕێوە چوو و لە خولی یەکەمدا هیچ یەکە لە لیستەکان نەیانتوانی زۆرینە بەدەست بهێنن. لە خولی دووهەمدا لیسی ئومێد بە 122 کورسی زۆرینەی بەدەست هێنا. چاکسازی خوازەکان و میانڕەوەکانیش بە 137 کورسی لە بەرانبەر 120 کورسی بناژۆخوازەکان زۆرینەیان بەدەست هێنا و لە 31 ی گوڵانی 1399 کۆتایی بەکاری خۆی هێنا.

مەجلیسی یازدەیەم:

چالاکی مەجلیسی یازدەهەم بە نازناوی مەجلیسی شۆڕش لە 7 ی جۆزەردانی 1399 دەست یبەکار کرد تا نزیک بە پێمج مانگی دیکە واتا 7 ی جۆزەردانی 1403 درێژەی دەبێت.

News ID 49146

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha